بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە ڕێژەی هەناردەی ئەم وڵاتە بۆ عێراق لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری 2023، 4 ملیار و 668 ملیۆن و 435 هەزار دۆلار بووە.
هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی کانوونی دووەم 866 ملیۆن و 808 هەزار دۆلار، لە مانگی شوبات 731 ملیۆن و 758 هەزار دۆلار، لە مانگی ئازار یەک ملیار و 112 ملیۆن و 202 هەزار دۆلار، لە مانگی نیسان 970 ملیۆن و 383 هەزار دۆلار و لە مانگی ئایار یەک ملیار و 11 ملیۆن و 307 هەزار دۆلار بووە.
لە ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە 5 مانگی یەکەمی 2023 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 9 دابەزیوە.
ئەم ڕێژەیە لە هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە 5 مانگدا، لە سەدا 4.6 ی کۆی گشتی هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ جیهان لە خۆ دەگرێت./.