بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد حوسێن فەلاحی نوێنەری هەمەدان لە پارێزگای ئێران، وتی: کانگایەکی گەورەی لیتیۆم لە پارێزگای هەمەدان دۆزراوەتەوە، چەندین وڵات پێشنیاری هاوکارییان لە دەرهێنانی کردووە و ئەم دەسکەوتەش ئێمە دەخاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە لیتیۆمیان هەیە.
ناوبراو وتی: بۆ پاتری ئۆتۆمبێلەکان دەتوانین کەڵک لە لیتیۆم وەربگرین و دەتوانین لە سەدا 20 ی لیتیۆمی جیهان دابین بکەین، دەبێت لە ڕێگای کەرتی تایبەتەوە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرین.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران وتی: ئۆسترالیا لەم بوارەدا پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە و یەکەم کۆبوونەوەمان لە گەڵ ئەو وڵاتەدا کردووە، چین بۆ دەرهێنانی ئامادەیی دەربڕیوە و ئەم کانگایە توانایەکی نێودەوڵەتی دەبەخشێتە ئێمە.
فەلاحی وتی کە سەرەڕای بوونی گەمارۆکان، زۆربەی وڵاتان بە پێی ستراتیژیبوونی ئەم کانگایە ئامادەی هاوکارین لە گەڵ ئێران./.