جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

ئێران تەنیا وڵاتێکە کە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە خۆڕاگریی فەڵەستین دەکات

جام کوردی – ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە هیچ وڵاتێک وەک ئێران لە جیهاندا نییە کە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین بکات.

حوزه‌یران 26, 2023
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم، سەبارەت بە شەڕی تۆڵەی ئازادیخوازەکان، کۆبوونەوە لە گەڵ شاندی حەماس و گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری، ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین و خەباتی گرووپەکانی خۆڕاگری لە دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بۆچوونی خۆیی ڕاگەیاند.

گرنگترین بەشی وەڵامەکانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین:

هیچ وڵاتێک وەک کۆماری ئیسلامی ئێران نییە کە بە ئاشکرا لە جیهاندا پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگری فەڵەستین بکات.

ئێمە بۆ بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری سەردانی تارانمان کرد، بەرەیەک کە یەکگرتووە و سەرکەوتوو دەبێت.

بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی قودس سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ بزوتنەوەی حەماس کۆبوونەوەیەکی گرنگمان هەبوو.

پێشبینی دەکرێت کە کۆبوونەوەی هاوبەشی دیکەمان لە گەڵ گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێرانی هەبێت.

لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لەوەدا سەرکەوتوو بووین کە نیوەی زایۆنیستەکان بخەینە پەناگەکانەوە.

شەڕی ئێستای جنین زۆر گرنگە، لە بەر ئەوەی کە خەڵک دەسکەوتی گەورەیان لە بەرامبەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی مسۆگەر کردووە.

ئەوە بە دوژمنی زایۆنیستی دەسەلمێنین کە شوێنی لە خاک و وڵاتی ئێمەدا نییە.

داهاتوو بۆ ئێمەیە و ئەم خاکە مافی ئێمەیە و بە هەموو هێزێکەوە بەرگری لێدەکەین.

دەقی تەواوی وتووێژەکە:

یەکەم جار نییە کە سەردانی ئێران دەکەن و دوایین سەردانیش نابێت، ئێوە و شاندێکی بزوتنەوەی حەماس ماوەی هەفتەیەک لە ئێران بوون و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی کۆبوونەوە، پێدەچێت کە لە گەڵ کۆبوونەوەکانی دیکە جیاوازیی هەبێت. ئایا هەواڵی نوێ هەیە؟

سەردانەکەی من بۆ تاران بۆ بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری لە کەرتی غەززە زۆر گرنگە، بەشێک لە شاندەکە لە کەرتی غەززەوە بوون، چەندین سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە سەردانەکەدا بوون و پێشوازی باشمان لێکرا و لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆبووینەوە، لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تا سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

شاندێکی باڵای بزوتنەوەی حەماسیش هاتنە تاران و بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەوان کۆبووینەوە. کۆبوونەوەیەکی گرنگ کە پیشاندەری پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین و هەروەها پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان جیهادی ئیسلامی، حەماس و کۆماری ئیسلامی ئێران. لە داهاتوویەکی نزیکدا گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگریش سەردانی تاران دەکەن و کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی ئەم دۆخە بەڕێوە دەچێت و هەڵوێستێکی هاوبەش لە لایەن سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگرییەوە ڕادەگەێندرێت.

ئایا لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگرین لە تاران؟

بەڵێ، وایە، ئەوە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە دەبێت.

بە پێی نزیکبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە و کاریگەرییەکانی لە سەر پرسی فەڵەستین و ناوچەکە، ئەو کۆبوونەوە لەم کات و لەم هاوکێشەیەدا ئاماژەیە بۆ چ بابەتێک؟

کۆبوونەوەکان ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان دەبێت، بەڵام بەم هێز و ئامادەبوونە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پێم وایە کە کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەبێت و پەیامێکی بۆ گەلی فەڵەستین و دوژمنی زایۆنیستی دەبێت، سەبارەت بەوەی کە گەلی فەڵەستین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان تەنیا نییە. ئەمڕۆ بەرەی خۆڕاگری جەخت لە سەر یەکڕیزی خۆی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستەکان دەکاتەوە و لە داهاتووشدا کاریگەرییە ئەرێنییەکانی کۆبوونەوەکانی تاران دەردەکەون.

ئێوە لە مانگی ئایاری ڕابردوو بە هەڵمەتی تۆڵەی ئازادیخوازەکان لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاوەستان. دەرکەوتەی ئەو هەڵمەتە چی بووە و چ هاوکێشەیەکی نوێی هێناوەتە پێشەوە؟

ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە. ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بە تەنیا جیهادی ئیسلامیی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت سەرکردەکانی لە ناو ببات. بە تایبەت لە ڕێگای تیرۆری سەرکردەکانی وەک محەممەد غانم و خەلیل بەهتینی. ئەو سەرکردانە لە هێرشێکی شەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ ژن و منداڵەکانیان شەهید کران. هەر بۆیە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەڵمەتی تۆڵەی ئازادیخوازەکانی دەستپێکرد و وەڵامی ئەو تاوانەی دایەوە. گرنگترین تایبەتمەندی شەڕەکەش ئەوە بوو کە جیهادی ئیسلامی بە پاڵپشتی سەرجەم هێزەکانی خۆڕاگری و کەتیبەکانی قودس ئەرکی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی لە ئەستۆ گرت و وەڵامدانەوەکە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام بوو. هێزی جیهادی ئیسلامی بە هێرشە ڕۆکێتی و مووشەکییەکان بۆ سەرجەم شارە زایۆنیست نشینەکان و هەروەها بنکە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە ئاشکرا بوو.

لەو شەڕەدا بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ژمارەیەک لە فەرماندە مەیدانییەکانی شەهید بوون، ئایا ئەم تیرۆرانە بە هۆی کەلێنی ئەمنییەوە بوو و ئایا تۆڵەیان کرایەوە؟

ڕژێمی زایۆنیستی چاودێری وردی ئەوە دەکات کە لە کەرتی غەززە ڕوو دەدات، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تەلەفوون، چاودێری بە درۆن و هەروەها شێوازەکانی دیکە، هەر بۆیە من تیرۆری فەرماندە و سەرکردەکان بە کەلێنی ئەمنی نازانم. گرنگ ئەوەیە کە سەرەڕای تیرۆری ئەو سەرکردانە، خۆڕاگری وەک خۆی بە هێزی زیاتریشەوە ماوەتەوە، بە تایبەت کە باس لە دامەزراوەیەکی گرنگ و یەکگرتوو، هێزێکی سەربازی و باڵێکی کەتیبەکانی قودس دەکرێت کە ئەم پێکهاتە سەربازییە بە سەدان فەرماندەی هەیە و شەهیدبوونی چەند کەسێک لەوان نابێتە هۆی لاوازبوونی.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی ئەزموونێکی زۆری هەیە و نابێت ئەوەش لەبیر بکرێت کە سەرەڕای پێشکەشکردنی سەدان شەهید هێشتا درێژە بەم ڕێگایە دەدات و شەهیدانی خۆڕاگری بوونەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ورەی تێکۆشەران و فەرماندەکانی دیکە.

ئایا ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەڵک وەرگرتن لە شەهیدکردنی فەرماندەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی شکستی هێناوە؟

ئەگەر دوژمن وا دەزانێت کە دەتوانێت بە تیرۆرکردنی چەند فەرماندە و سەرکردەیەکی ئێمە، کاریگەری لە سەر خۆڕاگری دابنێت، تووشی خەون و خەیاڵ بووە. ئێمە لە بەرامبەردا دەڵێین کە ئەو تیرۆرانە ئیرادەمان بۆ ڕوبەڕوبونەوە بەهێزتر دەکات، ئەوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەم هەموو ساڵە خەڵکی فەڵەستین ناناسن، ئەزموونەکانی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە لە پێناو خۆڕاگری فەڵەستیندا بە سەدان فەرماندە شەهید بوون بەڵام گەل ماوەتەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدات. ئەوەی کە فەرماندەیەک لە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی یان گرووپێکی دیکەی خۆڕاگری شەهید بکرێت، شتێکی نوێ نییە، ئەمە پێشبینیکراوە و ئێمە وای دەبینین کە هەمیشە ڕوو دەدات. هەر بۆیە شەهیدبوون ئێمە بەهێزتر دەکات و بووەتە بەشێک لە ژیانی ئێمە و بابەتێکی لەناکاو نییە.

ئایا بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین بە تەنیایە؟

نە، سەرجەم گرووپەکانی فەڵەستینی لە یەک ئاستدا بوونیان هەیە، ئێمە کەسێک جیا ناکەینەوە، باوەشمان بۆ هەمووان کراوەیە، من خۆڕاگری بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی ناوخۆیی بانگهێشت دەکەم، من هەوڵی سیاسەت نادەم، بەڵکوو گرنگ ئەوەیە کە یەکڕیزی لە سەرجەم گۆڕەپانەکاندا مسۆگەر ببێت کە هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی.

بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا چ پلانێکتان هەیە؟

قودس ساڵەهایە کە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە داگیر کراوە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینەکان بەردەوامن لە سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا کە ئەڵبەت کاردانەوە و ئیدانەکردنی زۆری بە دواوە بووە. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا خەبات بکەین تا ئەو کاتەی کە شکست بە داگیرکاران دێنین. کێشەی زۆر ڕوبەڕومان بووەتەوە بەڵام خۆڕاگری لە گۆڕەپانەکەدایە، خەڵکی فەڵەستینیش بوونیان هەیە و ڕوبەڕوی زایۆنیستەکان دەبنەوە، فەڵەستینییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بەردەوام ئامادەی گیانفیدایی و ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستین.

ئێمە دەڵێین کە بەرەی خۆڕاگری لە تارنەوە تا بەیروت و سەنعا و عێراق و غەززە و فەڵەستین بەهێزتر دەکەین، بە یەکڕیزی و بوێری خۆمان و گەلەکەمان بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ دەبین، لەوەش دڵنیاین کە داهاتوو بۆ ئێمەیە و ئێمە خاوەنی قودس و ئەم خاکەین.

ڕووداوەکانی جنین چۆن هەڵدەسەنگێنن و چ پەیامێک لە دڵی ئەم ڕووداوانەدا هەیە؟

ئەوەی کە لە جنین ڕوو دەدات لە پێناو بانگەوازی یەکڕیزی و یەکخستنی گۆڕەپانەکانی شەڕە و لە درێژەی پرۆسەی تۆڵەی ئازادیخوازەکاندا بووە. من لێرەوە پیرۆزبایی لە خەباتگێڕانی جنین دەکەن، ئەوان هێز و ئازایەتی و بوێری خۆیان سەلماندووە و بە جیهان پیشانداوە. شەڕی کەمپی جنین بە گرنگترین و گەورەترین ڕووداو دادەنرێت و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووی سەربازییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. گرنگ ئەوەیە کە ئەم دەسکەوتە گەورەیە بە کەمترین ئیمکانیات بە دەست هاتووە و ئەمەش هەمان جیاوازی نێوان خۆڕاگری فەڵەستین و هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.

بنەمای ئەم گۆڕانکاری و ڕووداوە بەرچاوانە لە کەرتی خۆرئاوا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی چییە؟

شەڕی ئێستای ئێمە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، شەڕێکی ئاشکرا و ڕاستەقینەیە و سەرجەم هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا تێڕوانینێکی هاوبەشیان لە شەڕی دژ بەو ڕژێمە هەیە و بە هەموو هێزێکەوە لە بەرامبەر ئەو ڕژێمەدا ڕاوەستاون.

بە پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنەکانی دیکەی خۆڕاگری، قۆناغێکی گرنگ و نوێ هاتووەتە پێشەوە بە یارمەتی خودای گەورە دڵنیاین کە سەرکەوتن بە دەست دێنین و ئەوەش نزیکە.

ئێوە بەردەوام هەڕەشەی تیرۆرکردنتان لە سەر بووە؟

ڕژێمی زایۆنیستی سەرجەم گەلی فەڵەستینی کردووەتە ئامانج نەک کەسێکی تایبەت، هەڕەشەی لە سەرجەم فەڵەستینییەکان کردووە، سەرجەم سەرکردەکانی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەدان، من کە تەمەنم زیاتر لە 70 ساڵە لە هیچ شتێک ناترسم، پاش ئەم تەمەنە درێژە، شەهیدبوون خەڵاتێکی خوداییە بۆ من.

من 50 ساڵ لە تەمەنم لە خۆڕاگریدا بووە و ئەمڕۆ لە پاش ئەو 50 ساڵە چاوەڕوانی خەڵاتێکم و خولیای شەهیدبوونم هەیە، من چاوەڕوانی شەهیدبوون دەکەم، شەهیدبوون میدالیایەکی پڕ لە شانازییە بۆ هەر کەسێکی فەڵەستینی، ئێمە نیگەرانی شەهیدبوون نین و درێژە بە خەبات و خۆڕاگری دەدەین./.

Previous Post

پوتین چۆن خیانەتە گەورەکەی پووچەڵ کردەوە؟

Next Post

کەنعانی: کارنامەی ڕەشی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت جێی شەرمەزاری لایەنگرانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
کەنعانی: کارنامەی ڕەشی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت جێی شەرمەزاری لایەنگرانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت

کەنعانی: کارنامەی ڕەشی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت جێی شەرمەزاری لایەنگرانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020