بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: جێی سەرسوڕمانە کە ڕژێمێک بە پێشینەی زیندانیکردنی 160 منداڵ، ماڵبەندکردنی 600 منداڵی بێ تاوان و 600 نەخۆشی فەڵەستینی بە تایبەت 30 خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕیزی شەرمەزاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نییە!.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم ڕژێمە منداڵکوژە لەوپەڕی دڕندەییدا تەنیا لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 26 منداڵی بێ تاوانی فەڵەستینی شەهید کردووە.
کەنعانی ڕایگەیاند کە کارنامەی ڕەشی ئەم ڕژێمە دەبێت جێی شەرمەزاری ئەوانەی بێت کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی لێدەکەن./.