بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای پاڵپشتی لە سەروەری یاسا لە سەرجەم وڵاتان بە تایبەت وڵاتی دۆست و دراوسێ ڕووسیا و ڕەخنەی لە هەر چەشنە دەستێوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان، ڕووداوەکانی ڕووسیای بە بابەتێکی ناوخۆیی ناو برد و دڵنیایی ئەوەیدا کە لەم قۆناغەش تێپەڕ دەبێت.
سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە خێرایی ئەم قۆناغە تێپەڕ دەکات و یاسا لە سەرجەم ناوچەکان جێبەجێ دەکات./.