بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پاش ئاژاوەگێڕییەکانی گرووپی ڤاگنەر، هەڵوێستی خۆیی لە سەر شەڕی ئۆکراینا دووبارە کردەوە.
ناوبراو دڵنیایی بە دانیشتووانی ڕووسیا دا کە ئامانجەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئۆکراینا مسۆگەر دەبێت.
پوتین بە ئاماژە بە گرنگی شەڕی ئۆکراینا بۆ ڕووسیا وتی کە دڵنیایی تەواومان لە سەر مسۆگەربوونی ئامانجە دیاریکراوەکان هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ هاوشانی بواری بەرگری، گرنگی بە گەشە و پێشکەوتن لە بوارەکانی دیکەش دەدات./.