بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە یوگنی پریگۆژین فەرماندەی هێزەکانی گرووپی ڤاگنەر لە شەوی هەینییەوە شۆڕشی لە دژی هێزەکانی سوپای ڕووسیا دەستپێکردووە، وتارە کورت و توندەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە گوزارشت لەوە دەکات کە ئەوەی کۆمپانیا ئەمنییەکە کردوویەتی، خیانەتە و لانیکەم لەم قۆناغەدا ئیرادەیەک بۆ لێخۆشبوون لەم خیانەتە نییە، هەرچەندە ڕەنگە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو کاریگەریی لە سەر هەڵوێستی بەرپرسانی ڕووسیا هەبێت.
ڤلادیمیر پوتین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ڕووسیا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بەرامبەر بە دانیشتووانی، ڕووسیا، هێزە چەکدارەکان و هێزە تایبەتەکان، ئەوەی لە لایەن ڤاگنەرەوە ڕوویداوە بە خیانەت پێناسە کرد و وتی کە ئەوەی کە ئەم ئاژاوەگێڕییەی ڕێکخستووە، ویستی ڕادەستکردنی وڵاتی هەبووە و ئەمەش خیانەتێکی ناوخۆییە.
ناوبراو وتی کە وەڵامێکی توندی ئەم خیانەتە دەدەینەوە و وەک سەرۆک کۆمار ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان جێبەجێی دەکەم.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا دڵنیایی ئەوەیدا کە وڵاتەکەی توانای زاڵبوونی بە سەر کێشەکان و خیانەتی ئێستا هەیە./.