بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی هاوئاهەنگی خۆڕاگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە ڕۆڵی گرنگیدانە بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتە و خزمەت گەیاندن بە خەڵکەکەی.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە پێی هەستیاریی ئەم قۆناغە و پێویستی تێپەڕبوونی، یەکێک لە هەنگاوەکانی دەستەی هاوئاهەنگی خۆڕاگری، ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکی عێراق، بەڵام نابێت وا خوێندنەوەی بۆ بکرێت کە ڕەزامەندی لە سەر بەردەوامی ئەم ئامادەبوونە نایاساییەی ئەمریکییەکان دراوە کە بە پێشێلکردنی دەستووری عێراق دادەنرێت.
خۆڕاگریی عێراق بە ئاماژە بە چاودێری وردی دەستدرێژی و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە، جەختیکردووەتەوە کە بەردەوامی مانەوەی بنکە سەربازییەکان، هێزەکان، درۆنە سیخوڕییەکان و ڕۆڵی تێکدەرانەی باڵیۆزخانەی ئاژاوەگێڕی ئەمریکا لە بەئامانجگرتنی شووناسی کەلتوری، پیرۆزییەکان و داب و نەریتی عێراق، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمەش بە پێی ئەرکی ئائینی و نیشتمانی خۆمان، وەڵامی گونجاو بدەینەوە.
خۆڕاگریی عێراق ڕایگەیاندووە کە دوایین دەرفەت دەداتە حکومەتی بەغدا تا ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بکات و ئەوەش بزانێت کە پشوودرێژیی لایەنەکانی خۆڕاگری ئاستێکی دیاریکراوی هەیە و هەر هەنگاوێک، وەڵامی جیدیی بە دواوە دەبێت./.