بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیرام لوین جێگری پێشووی دەزگای هەواڵگری مۆساد وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە هێزی سەربازیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە هێزەکان و مووشەکەکانی حیزبوڵڵا دەتوانن بگەنە هەر شوێنێکی ناوچە داگیرکراوەکان.
ناوبراو وتی کە حیزبوڵڵا دەتوانێت ناوچەیەکی بەربڵاو و پڕ حەشیمەتی ئیسرائیل بە دەیان هەزار مووشەک بکاتە ئامانج.
پێشتریش ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست ئاشکرای کردبوو کە زۆربەی بەرپرسانی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە حیزبوڵڵا بە هۆی هەبوونی هێزە تایبەتەکان ناسراو بە ڕزوان و نزیکەی 150 هەزار مووشەک، گەورەترین هەڕەشەی سەر تەل ئەبیبە./.