بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ڕایگەیاندووە کە خواردنی چا لە ژوورێکدا نەبێت کە هەوای تێدا ئاڵوگۆڕ ناکرێت، خواردنەوەی چا یان هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی مولولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەقکردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە.
بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو، خواردنەوەی ئاوی سارد یان شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لیمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات.
بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یان شیرێکی گەرم یان ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یان شەربەتی فرێشی سارد، لە بەر ئەوەی کە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەقکردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینویەتی و پاش ماوەیەکی کورت دووبارە تینویەتی دێتەوە.
خواردنەوەی چای وەک گوڵە بەیبوون یان لیمۆ و نەعنای گەرم یان شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هەروەها پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێک سەوزە و میوە بخورێت./.