بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستیی لە دژی گەلی فەڵەستین ئیدانە کرد.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ” کەسێک کە با دەچێنێت، ڕەشەبا درەو دەکات. خۆڕاگری وەڵامی ئاسایی و ڕەوای گەلی فەڵەستینە لە بەرامبەر تیرۆریزم، داگیرکاری و ڕەگەزپەرستی و گەلی زوڵملێکراو بەڵام خۆڕاگری فەڵەستین، تیرۆریزمی ڕێکخراو و ئاژاوەگێڕییەکانی زایۆنیستەکان بێ وەڵام ناهێڵیتەوە، ڕژێمی زایۆنیستی بە بەردەوامی تاوانەکان، تەمەنی خۆی کورتتر دەکاتەوە “.
لە هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆ سەر جنین، 7 فەڵەستینی بە تایبەت کچێکی تەمەن 15 ساڵە بە ناوی سەدیل نەغنیە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە شەهید بوون. خۆڕاگری فەڵەستینیش لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانەدا 7 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار کرد و سێ شەممەی ڕابردووش لە چالاکییەکدا لە باکوری ڕاموڵڵا 4 شارۆچکەنشینی زایۆنیست کوژران و 4 کەسی دیکەشی بریندار بوون./.