بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا هاتووە کە ڕیاز بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی سڤیل لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین دەکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە سعوودیە جارێکی دیکە جەخت لە سەر پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانەی دۆسیەی فەڵەستین بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی دەکاتەوە.
بەیاننامەکە لە پاش ئەوە بووە کە شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی تاوانەکانی خۆیان هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ” ترمسعیا ” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕاموڵڵا لە کەرتی خۆرئاوا و ئۆتۆمبێل و موڵک و ماڵی خەڵکیان سووتاند./.