بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا عەبادی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەی مانگی ڕابردووی شاندی وەزارەتی کارەبا بۆ ئێران بووە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی غازی ئەم وڵاتە بۆ عێراق.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران 45 ملیۆن مەتری سێجا غازی پێویستی عێراق دابین دەکات، وتی کە ئەم هاوکارییە بووەتە هۆی وەبەرهێنانی کارەبای زیاتر لە وێستگەکان.
ئەحمەد موسا وتی کە لایەنی ئێرانی ئامادەیی خۆیی بۆ هەناردەی ڕێژەیەکی زیاتری غاز دەربڕیوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە ڕۆژانە 55 تا 60 ملیۆن مەتری سێجا غازی پێویستە بەڵام بە پێی دانوستانەکان لە گەڵ لایەنی ئێرانی، 45 ملیۆن مەتری سێجا دابین دەکرێت.
وتیشی کە عێراق بە هۆی نەبوونی هێڵەکانی گواستنەوە ئەگەری هێنانی غازی لە وڵاتانی دیکەوە نییە و تەنیا هێڵی پەیوەندی ئێستا بۆ دابینکردنی غاز لە لایەن ئێرانەوەیە./.