بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هۆکارەکانی ڕەشبوونی ژێری چاو دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین:
هەستیاری:
دەبێتە هۆی هەوکردن و ئاوسانی دەوروبەری چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنبەرەکان زیاتر دەربکەون و بەشدار بن لە دروستبوونی بازنەی ڕەش.
کەمخوێنی:
کەمخوێنی حاڵەتێکە کە لە جەستەدا خڕۆکە سورەکانی بەشی پێویستی نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی پێست و ڕەشبوونەوەی ژێرچاو.
وشکبوونەوەی جەستە:
کاتێک جەستە وشک دەبێتەوە، پێستی ژێر چاوەکان وشک دەبێتەوە.
بۆماوەیی:
بازنەی ڕەش دەکرێت بۆماوەیی بێت، واتە لە خێزانەکاندا هەبێت.
هەوکردن:
هەوکردن دەبێتە هۆی فراوانبوونی خوێنبەرەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێنبەرەکان زیاتر دەرکەون و بەشدار بن لە دروستبوونی بازنەی ڕەشی ژێر چاو.
دەرمانەکان:
هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی رەشبوونەوەی ژێری چاو.
زۆر خەوتن:
زۆر خەوتن دەبێتە هۆی دروستبوونی بازنەی ڕەشی ژێر چاو، ئەمەش لە بەر ئەوەیە کە کاتێک زۆر دەخەویت خوێنبەرەکانی ژێر چاوەکانت زیاتر دەبن.
کێشەی غودەی دەرەقی:
کێشەکانی غودەی دەرەقی، وەک کەمی غودەی دەرەقی و زیادبوونی غودەی دەرەقی، دەبنە هۆی دروستبوونی بازنەی ڕەشی ژێر چاو./.