بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرشۆن هکوکین فەرماندەی پێشووی کۆلێژە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی و لە ژنڕاڵەکانی ئەم ڕژێمە، وێڕای ئەوەی کە دانی بە شکستی تەل ئەبیب لە بەرامبەر گرووپەکانی خۆڕاگریدا ناوە، ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی کە کەرتی خۆرئاوا ڕوبەڕوی گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە جنین ڕوویدا، بێ وێنە بووە، لە بەر ئەوەی کە بابەتەکە تەنیا تەقەکردنی چەند چەکدارێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسرائیل نەبووە، بەڵکوو شەڕێک بووە کە زیاتر لە 100 چەکدار بەشدارییان تێدا هەبووە.
ناوبراو وتی کە بەرەیەک هەیە کە بە شێوازی ڕێکخراو شەڕی ئیسرائیل دەکات.
ئاماژەی ئەو ژنڕاڵەی زایۆنیست بۆ هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سەر کەمپی جنینە کە تێیدا بە بۆمبی دەستکرد لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە 7 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بریندار کران./.