بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان کە ڕۆژی پێنج شەممە 22 ی حوزەیران لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو، دوایین ڕەوشی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی، پەرلەمانی، ڕۆشنبیری، زانستی و کۆنسووڵی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرەوپێشچووی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات، هیوای خواست کە بە پێی ئیرادەی سیاسی بەرپرسان، هاوکارییەکانی تاران – ئەبوزەبی لە بوارە جیاجیاکان بگاتە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئێران هیچ سنورێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیمارات نابینێت و لەم پێناوەدا داوای ئەوەش دەکات ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی هاوبەش بکرێت./.