بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی نانی سپی و سەمون پێش نووستن، هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆ هیدراتی تێدایە، ئەو وزەیە پێویستە بەکار بهێندرێت، نەک بە سەریدا بخەویت، لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.
هەروەها خواردنی نان و سەمون هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن.
ئەو کەسانەی حەز بە خواردنی شەوانە دەکەن، دەتوانن ژەمی سووک و بچووک بخۆن، وەک میوە، سەوزە، ماست، شیر یان ئەو خواردنانەی شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدا نییە یان زۆر کەمە./.