بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان وتی کە پێش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، چەندین مەرجی سەرەکیمان هەیە.
ناوبراو بە پێگەی ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاند کە دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین، پێش مەرجی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
بوسەعیدی لە هەمان کاتدا وتی کە دەرگاکانمان بۆ پەیوەندی لە گەڵ تەل ئەبیب کراوەیە.
وەزیری دەرەوەی عۆمان وتی: ئەمەش نابێتە هۆی لەبەرچاونەگرتن و داخستنی دەرگاکان بە ڕووی فەڵەستینییەکان و هەر جۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت هاوکات لە گەڵ ڕێکەوتنێکی گشتی بێت و بە پێی ئەو ڕێکەوتنە ڕژێمی زایۆنیستی بەڵێن دەدات کە وڵاتی فەڵەستین بە فەرمی بناسێت.
بەدر بوسەعیدی وتی: عۆمان ئامادەی هاوکاریکردنی پرۆسەی ئاشتییە لە نێوان ڕژێمی ئیسرائیل و فەڵەستین، بەڵام کاتێک کە ئیرادە و ئامادەیی لە لایەن تەل ئەبیبەوە بوونی هەبێت کە بەداخەوە لە ئێستادا ئەوە بوونی نییە./.