بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیندووکردنەوەی یەکە وەبەرهێنەرە وەستاوەکان و گەڕانەوەیان بۆ زنجیرەی وەبەرهێنانی کاڵا لە ئێران، سیاسەتێکی سەرکەوتووی کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بووە.
ئامارەکانی ساڵانی 1400 و 1401 ی کۆچی هەتاوی پیشان دەدات کە سێ هەزار و 818 یەکەی وەبەرهێنەر لەو چوارچێوەدا جارێکی دیکە چالاکییەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
ئەگەرچی ئێران ڕوبەڕوی قورسترین سزای نامرۆڤانە و نایاسایی ئەمریکای تاوانبار بووەتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری کاڵا و پێداویستییەکانی بەرهەمی ناوخۆیە.
ساڵی ڕابردووی کۆچی هەتاوی، پارێزگاکانی تاران، فارس و ئەسفەهان زیاترین ئاماری چالاککردنەوەی یەکە وەبەرهێنەرەکانیان هەبووە./.