بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە چاوپێکەوتنی میدیایەکی چینی وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی چین بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە وتی کە وڵاتانی عەرەبی بە خۆشحاڵییەوە لەم گۆڕانکارییە گرنگە دەڕوانن.
ناوبراو وتی: سەرکەوتنی چین لە ئاشتەوایی ئێران و سعوودیە بابەتێکی گرنگە کە زۆر وڵات لە مسۆگەربوونیدا سەرکەوتوو نەبوون، ناکۆکییەکان نێوان تاران و ڕیاز درێژخایەن و جیدی بوو و هیچ وڵاتێک توانای چارەسەرکردنی نەبوو بەڵام بە هۆی نیازپاکی چینەوە وەک موعجیزەیەک ڕووی داوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و وڵاتانی عەرەبی وتی: سەرکەوتنی کۆنفرانسی چین و وڵاتانی عەرەبی پەیامێکی گرنگی بە دواوە بوو و هیوادارین کە ڕۆڵی چین بەردەوام بێت./.