بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سابت عەباسی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی حەدەسی سعوودی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز وتی کە لە بەرزترین ئاستدا و لە بوارەکانی ئەمنی و هەواڵگری هاوکاری و هاوئاهەنگیمان لە گەڵ سعوودیە هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کێشە ناوخۆییەکانی عێراق وتی: هیچ کاک موڵەتی چەکی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکومەت نادەین.
عەباسی وتی کە گەڕانەوەی ئاوارەکان یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراقە.
وەزیری بەرگری عێراق سەبارەت بە کەمپی هولی سوریا وتی: ئەم کەمپە بووەتە شوێنی خۆرێکخستنەوەی داعش و نیگەرانییەکی جیدییە بۆ بەغدا.
سابت عەباسی وتی کە هەر وڵاتێک دەبێت هاووڵاتیانی لە کەمپی هول بگەڕێنێتەوە تا کەمپەکە بە تەواوی دابخرێت./.