بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئامارێکی نوێی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکامی وڵاتەکەی و هاوبەشەکانی بە دراوی نیشتمانی خستەڕوو.
ڕووسیا و هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە وەک چین و هیندستان پاش سزادانی مۆسکۆ لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە، ڕوویان هێناوەتە دراوە نیشتمانییەکانی وەک ڕوبڵ و یۆئان.
پوتین وتی: لە ئێستادا لە سەدا 90 ی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی یەکێتی ئابوری ئوراسیا بە ڕوبڵ دەکرێت و هەروەها زیاتر لە سەدا 80 ی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ چین بە ڕوبڵ و یۆئان دەکرێت.
یەکێتی ئابوری ئوراسیا هاوپەیمانییەکە بە سەرکردایەتی ڕووسیا کە 5 وڵاتی پاش یەکێتی سۆڤییەت بە ناوەکانی ئەرمینیا، بیلاڕووس، کازاخستان، قڕقیزستان و ڕووسیا لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشنیاری کردووە کە دراوی چین دەبێت لە بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە، نەک تەنیا لە ئاڵوگۆڕەکان لە گەڵ پەکین، بەڵکوو دەبێت لە گەڵ وڵاتانی ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بەکار بهێندرێت.
مۆسکۆ و پەکین بە تایبەت لە پاش سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا بە بیانووی شەڕی ئۆکراینا، هەوڵیان داوە بەسراوەیی خۆیان بە دراوەکانی دۆلار و یۆرۆ لە بازرگانی نێودەوڵەتی بەرەو کەمبوونەوە ببەن./.