بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری گرووپی توێژینەوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەنتەری توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانەکەی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیەی بۆ تاران بە گرنگ و مێژوویی و وەک دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناو برد.
موجتەبا فردەوسی پور ڕایگەیاند کە ئاسایشی ناوچەکە بنەمایەکی گرنگە و لەو بڕوایەداین کە ئەم ئاسایش و سەقامگیرییە بە دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە ناتوانێت هاوردە بکرێت.
ناوبراو وتی: دەرفەتەکانی بەردەم لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت وزە و ئابوری دەتوانێت پەیوەندییەکان بەرەو ئاسۆیەکی گەش ببات.
فردەوسی پور ڕایگەیاند کە تاران ئامادەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانە لە بوارە جیاجیاکان لە گەڵ ڕیاز.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە پێگەی جیۆستراتیژیی ئێران لە گواستنەوەی ناوچەیی وتی کە ئێران و سعوودیە وەک دوو وڵاتی گەورەی ئیسلامی دەتوانن بازاڕێکی گەورەی ئیسلامی دابین بکەن.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی شەممە 17 ی حوزەیران بە سەردانێک گەیشتە تاران./.