بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە قەتەر بڕیاریداوە لە چەندین کەرتی عێراقدا بە بڕی 5 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری بکات.
ئەو سەرمایەگوزارییەش لە چەند ساڵی داهاتوو دەبێت.
ئەم هەواڵە لە پاش سەردانەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و واژۆکردنی چەندین ڕێکەوتن و یادداشتی لێک تێگەیشتن بڵاو بووەتەوە./.