بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەمریکا لە سەر زاری بەرپرسانی پۆلیسی ویلایەتی ئوهایۆ ڕایانگەیاند کە بە هۆی تەقەکردنەوە 3 منداڵ بوونەتە قوربانی.
ئەو سێ منداڵەش تەمەنیان 3، 4 و 7 ساڵ بووە و پێکەوە برا بوون. دایکی منداڵەکانیش بریندار بووە.
تەقەکەرەکە کەسێکی تەمەن 32 ساڵە بە ناوی چاد دورمەن بووە کە هێرشی کردووەتە سەر ئەو خێزانە.
ئەمریکا لە سەدا 5 ی دانیشتووانی جیهانی هەیە بەڵام لە سەدا 31 ی ڕووداوەکانی کوشتن بە چەک لەو وڵاتەدا تۆمار کراوە./.