بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار عودە لە ئەندامانی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا گرنگییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی بەدڕەوشتی و کەلتوری ڕۆژئاوایی لە عێراقدا دەدات.
ناوبراو بە ئاژانسی المعلومە ی ڕاگەیاند کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە گشتی ڕۆژانە ڕواڵەتی ڕاستەقینە و پیرۆزییە ئەخلاقییە درۆییەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن و ئەمەش لە ڕێگای پاڵپشتی لە هاوڕەگەزخوازییەوە پیشان دەدەن، ڕۆژئاوا ئەم دیاردە قێزەڤنە بە پیرۆزی دەزانن و بەم هۆیەوە یاسایان بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی لە کۆمەڵگادا دەرکردووە.
جەبار عودە وتی: واشنتن بە پلانی بە ناو کەلتوری و مرۆڤدۆستانە بە ناوە جیاجیاکان، بە ملیۆنان دۆلاری لە عێراقدا بۆ بڵاوەپێکردنی هاوڕەگەزخوازی بەکار هێناوە و هەڵکردنی ئاڵای تایبەت بەم دیاردە قێزەڤنەش لە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە عێراق بەڵەگەیە لە سەر ئەمە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامانجی ڕۆژئاوا لاوازکردنی بنەماکانی کۆمەڵگای عێراقە و بە هەڕەشەیەک لە سەر پیرۆزییەکان دادەنرێت./.