بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە پێی پەیرەوی ناوخۆ و یاسا تایبەتەکانی خۆی، مەهدی مەشات سەرۆک و سادق ئەمین ئەبوڕەئس ی جێگری بۆ سێ ساڵی دیکە لە پۆستەکانیاندا هێشتەوە.
مەهدی مەشات وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بەردەوام جەختی لە سەر یەکڕیزی یەمەن کردووەتەوە و 16 ی ئایاری 2017 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنەکە و لە سەرەتادا بەرپرسی دۆسیەی ئابوری لەم ئەنجومەنەدا بووە.
ناوبراو لە پاش کۆچی دوایی ساڵح سەماد سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، لە 19 ی نیسانی 2018 وەک سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا و تا ئێستاش لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە./.