بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی، وتی: ئەم دەستەیە بە فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئائینی دامەزرا و لە ماوەی 6 مانگدا بووە هێزێکی گەورەی ڕوبەڕوبونەوەی داعش.
ناوبراو جەختیکردەوە کە حەشدی شەعبی لە ماوەی 4 ساڵ شەڕ و ئازادکردنەوەی خاکی عێراق، لە هیچ یەک لە شەڕەکاندا شکستی نەهێنا.
فالح فەیاز وتی کە حەشدی شەعبی ورەی تێکۆشەرانەی هەیە، لە بەر ئەوەی کە بە فەتوای مەرجەعیەت پێکهێنراوە و ئەم ورەیە دەبێت پارێزراو بێت.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە حەشد کۆتایی بە هاوکێشەی تائیفی و دۆخی نالەباری سیاسی لە عێراق هێنا و ئاسۆیەکی گەشی بۆ داهاتووی عێراق دیاری کرد.
ناوبراو وتی کە شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ڕۆڵی گەورەیان لە شکستی داعشدا هەبوو.
وتیشی کە حەشدی شەعبی پاڵپشتی لە حکومەت دەکات و بۆ بەرگری لەو هەوڵ دەدات، سەرەڕای ئەوەی کە حەشد تێڕوانینی سیاسی نییە و لە گەڵ هیچ لایەنێکیش دوژمنایەتیی نییە./.