بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ڤەنزوێلا دۆستانی ڕاستەقینەی لە جیهاندا هەیە کە لە گەڵ ئەوان لە خۆڕاگری، بوێری و ئیرادەی خۆی بۆ بەردەوامیدان وەک گەلێکی ئازاد، هاوپەیمانە.
ناوبراو لە میانەی واژۆکردنی ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکانیش وتی کە پاش دەیان ساڵ لە سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا، ڤەنزوێلا لێرەوە نزیکە لە ئێران و ئامادەیە لە پێناو بونیادنانی داهاتووش هاوکاری بکات.
مادۆرۆ بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، وتی: لەم ڕۆژانەدا ترەمپ دانی بە تاوانی خۆی و حکومەتەکەی لە دژی ڤەنزوێلادا ناوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکەشی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا بووە./.