بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە شاری ئەبوزەبی لە گەڵ هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا کۆبووە.
باقری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ” لە درێژەی وتووێژە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، لە گەڵ هاوتاکانم لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا لە ئەبوزەبی کۆبوومەوە و سەبارەت بە چەندین بابەت و نیگەرانییەکانی هەر دوو وڵا وتووێژمان کرد “.
ناوبراو ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە ” لە چوارچێوەی پتەوکردنی سیاسەتی دراوسێتی و بەردەوامی ڕاوێژ و وتووێژە دیپلۆماسییەکان سەردانی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیم کرد تا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە وتووێژ بکەم. دوو هەفتە بەر لە ئێستاش وەزیری ڕاوێژکاری ئیمارات سەردانی ئێرانی کرد کە پێکەوە وتووێژمان کرد “./.