بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە دەستبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، هاوکارییەکانی ئێران و ڤەنزوێلا لە بواری وزەدا زیاتر بووە. ئەم هاوکارییانە کە ساڵی ڕابردوو بە گرێبەستی پەرەپێدانی پاڵاوگەکانی ڤەنزوێلا لە لایەن پسپۆڕانی ئێرانییەوە پێی نایە قۆناغێکی نوێ، ئێستا بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و واژۆکردنی چەندین گرێبەستی نوێ زیاتر پەرە دەستێنێت.
ئێران و ڤەنزوێلا لەم سەردانەدا چەندین گرێبەستی هاوکارییان لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان، پاڵاوتن و پترۆکیمیا واژۆ کرد.
ئێران و ڤەنزوێلا لە سەدا 40 ی یەدەکی نەوتی جیهانیان هەیە بەڵام هەر دوو وڵات ڕوبەڕوی گەمارۆ و سزا زاڵمانەکانی ئەمریکا بوونەتەوە.
ئێران سەرەڕای گەمارۆکان لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە لە سەدا 85 ی پێداویستییەکانی پیشەسازی نەوت بە خۆماڵی بکات تا بەدەر لە دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری بۆ وڵاتانی دیکە بە تایبەت ڤەنزوێلا هەناردە بکات./.