بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممەی پەرلەمانی ئێران، متمانە بە عەباس عەلی ئابادی وەزیری نوێی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی درا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران، عەباس عەلی ئابادی بە 187 دەنگی ئەرێنی بووە وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی.
وەزیری پێشووی پیشەسازی و بازرگانی ئێران بە هۆی ئاڵۆزییەکانی بازاڕی ئۆتۆمبێل و کاڵا و بەرهەمەکانی دیکەوە دەستی لە کار کێشایەوە./.