بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەرلەمانی ئەو ڕژێمە ڕایگەیاند کە لە سەدا 90 ی کێشە ئەمنییەکانی زایۆنیستەکان بە هۆی ئێران و لایەنەکانی سەر بەم وڵاتەیە و وتی: هەر ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی واژۆ بکرێت لە لایەن تەل ئەبیبەوە جێبەجێ ناکرێت.
ناوبراو پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەرگری لە خۆی پەنا بۆ هەر هەنگاوێک دەبات.
ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی نتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە هەواڵی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی و هەروەها ئاڵوگۆڕی گیراوانی هەر دوو وڵات بڵاو بووەتەوە.
لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە کاتێکدایە کە بە هۆی پرۆژەی چاکسازی لە سیستەمی دادوەری، ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی ناوخۆی ئەو ڕژێمەی گرتووەتەوە و بە دانپێدادانی بەرپرسان و سەرکردەکانی زایۆنیستەکان، لە گەورەترین قەیرانی ناوخۆییدان./.