بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاوی مریشک یارمەتی شێدارکردنی جەستە دەدات، هەروەها بە هۆی بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم یارمەتی چاکبوونەوە دەدات لە نەخۆشییە وەرزییەکان، بە تایبەت ئەنفلۆنزا، سەرمابوون و هەڵامەت.
لە گەڵ ئەوەشدا ئاوی مریشک دەوڵەمەندە بە جیلاتین، یارمەتی گەنج مانەوەی پێست دەدات و دژی چرچ و لۆچی ڕوخسارە، قژ بەهێز دەکات و نینۆکەکان لە شکانەوە دەپارێزێت.
یەکێکی دیکە لە سوودە گرنگەکانی ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی جومگەکەیان ئازاری هەیە، لینجی جومگەکان زیاد دەکات، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە./.