بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم حاڵەتانەدا باشترە نەعنا بەکار نەهێندرێت، بوونی هەوکردن یان بەردی زراو، دڵەکزێ، بە هۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ ناو سورێنچک.
زۆرێک لە بەرهەمەکانی وەک بنێشت و نوقڵ مادەی نەعنای تێدایە، گیاکانی خۆراکی و دەرمانی کاریگەری باش و خەراپیان هەیە لە سەر هۆڕمونەکانی جەستەی مرۆڤ.
خواردنی زۆری نەعنا یان زەیتەکەی دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی هۆڕمونی پیاوانەی تێستۆستیرۆن و زیادبوونی هۆرمونی ژنانەی ئیسترۆجین.
بەڵام ئەو پیاوانەی کە نەخۆشی گەورەبوونی پرۆستاتیان هەیە خواردنی بەسوودە.
لە ژناندا تێکچوونی هۆرمونەکانی ژنان حاڵەتی زۆری هەیە و چەندین گیا یارمەتی هاوسەمگی هۆرمونەکان دەدەن.
تۆوەکانی ڕازیانە، یانسون و گیاکانی جاترە، لاڤێندەر، مەیرەمیە، ڕەیحان بە تایبەت زەیتی ئەم گیایانە هەمان کاریگەری نەعنایان هەیە.
هەروەها ئەو گرێیانەی وەک گرێی مەمک کە پەیوەستە بە هۆرمونەکانی ژنان دەبێت لە خواردنی ئەو بەرهەمە گیاییانەی کە ڕێژەی هۆرمونەکانی زیاتر دەکات خۆی بپارێزێت./.