بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 12 ی حوزەیرانی 2023 بە سەردانێکی فەرمی و لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا گەیشتە کاراکاس ی پایتەختی ئەو وڵاتە.
لەم سەردانەدا بەدەر لە دانوستانی هاوبەشی نێوان شاندە باڵاکان و دانوستانی تایبەتی سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات، چەندین ڕێکەوتنی هاوکاری دووقۆڵی لە نێوان ئێران و ڤەنزوێلا واژۆی لە سەر دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بڕیارە سەردانی دوو وڵاتی نیکاراگوا و کوبا لە ئەمریکای لاتین بکات.
وەزیرانی بەرگری، دەرەوە، نەوت، ڕۆشنبیری و تەندرووستی لە ئەندامانی شاندەکەی یاوەری سەرۆک کۆماری ئێرانن./.