بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی یەکێک لە گرنگترین جۆری خواردنیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەو مەبەستە، بە تایبەت جەختیان لە سەر خواردنی لیمۆ کردووەتەوە.
پسپۆڕان دوو ڕێگەی ئاسانیان بۆ خواردنی لیمۆ هەڵبژاردووە:
1 – درووستکردنی شەربەتی لیمۆ لە گەڵ مۆز و بیبەری سور، نیو لیتر ئاو، پاشان پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکرێت، دوو کاتژمێر جارێک بخورێتەوە.
2 – تێکەڵەیەک کە دەتوانێت بەکار بهێندرێت بۆ دابەزاندنی کێش، کوپێک ئاوی کوڵاو، پارچەیەک لیمۆ، پاشان بەیانیان لە سەر گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.
پسپۆڕان پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە خواردنی لیمۆ بۆ ژەمەکان زیاد بکەین کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندرووستییەکی باش و کەمکردنەوەی چەورییە زیادەکان./.