بەڵام بە تێڕوانین لە ستراتیژی کاربەدەستانی حکومەتی ئەمریکا و هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە لە واشنتن و کۆشکی سپی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بینراوە، دەتوانین بەو ئامانجە بگەین کە ئەوان خوازیاری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران نین و بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەن لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە دۆسیەی ناوەکیی ئێران بە ئەنجام بگەێنن. حکومەتەکەی بایدن لە هەمان سەرەتای دەستبەکاربوونەوە ڕایگەیاند کە گرنگترین بابەتی سیاسەتی دەرەوەی کۆنتڕۆڵکردنی چینە. بەڵام لە پاش هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراینا بەشێکی زۆری سرنجی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا چووەتە سەر ئەم شەڕە.
ئەگەر بە چاویلکەی ڕاستییەوە لە ڕووداوەکان و هەلومەرجی ئێستا بڕوانین، دەبینین کە دۆسیەی ناوەکی ئێران هێندە جێی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نییە، یان لانیکەم دەتوانین بڵێین کە پرسی یەکەم نییە، هەر بۆیە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەش نایانەوێت ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران زیاتر ببێت. بە بۆچوونی هەندێک لە شرۆڤەکاران، شەڕی ئۆکراینا تەڵەی ئەمریکییەکان بۆ سەرقاڵکردنی ڕووسیا بە شەڕێکەوە بووە کە کۆتاییەکەی نادیارە و هەروەها ئەمریکا هەوڵیداوە کە چین بە دۆسیەی تایوانەوە سەرقاڵ بکات، هەر بۆیە لە لۆژیکی سیاسی بە دوورە کە ئەمریکییەکان هەوڵی شەڕێکی نوێ لە گەڵ ئێران بدەن و باشترین ڕێگاش بۆ ئەوان گرتنەبەری دیپلۆماسییە لە گەڵ ئێران.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ئاڵۆزییەکان لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئێران زیاتر بکات؟ هۆکارەکەشی لە سەرەتای ئەم نووسینەوە ڕوون کرایەوە بەڵام چەندین هۆکاری دیکەش دەتوانین باس بکەین. یەکێک لەوانەش تێکچوونی پلان و پرۆژەکان و خوێندنەوەکانی ئەو ڕژێمەیە لە پاش گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە. بەدەر لەمەش، گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و باشتربوونی پەیوەندییەکانی دیمەشق و وڵاتانی عەرەبی هەلومەرجەکەی هێندەی دیکە بۆ زایۆنیستەکان دژوارتر کردووە.
زایۆنیستەکان کە چاوەڕوانیان دەکرد ڕێکەوتنی ئابراهام دۆخی ئەوان لە ناوچەکە باشتر بکات و تەنانەت هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕیاز دەدا، لە ناوکاو دۆخەکەیان بۆ پێچەوانە کرا و خەونەکانیان لە گۆڕ نرا. لە لایەکی دیکەوە هاتنەسەرکاری کابینەیەکی توندڕۆ لە ڕژێمی زایۆنیستی، دۆخی ناوخۆیی ئەو ڕژێمەی بە تەواوی تێکداوە و ناڕەزایەتییەکان لە دژی نتانیاهۆ هێشتا بەردەوامە. ڕەنگە نتانیاهۆ و ئەندامانی کابینەکەی هەوڵ دەدەن بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و بۆ کەمکردنەوەی گوشارە ناوخۆییەکان، پەرە بە ئاڵۆزییەکان لە دۆسیەی ناوەکی ئێراندا بدەن.
لە چەندین هەفتەی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگێڕی چەند وڵاتێکی ناوچەکە لە ئارادایە. ئەمەش زایۆنیستەکانی شڵەژاندووە و نتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە پابەندی هیچ ڕێکەوتنێکی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا نابێت.
بەدەر لەوەی کە ئێران و ئەمریکا بگەنە ڕێکەوتن یان نە، هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زیاترکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە و هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە، بەڵام ئەمریکییەکان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆیان ڕەچاو دەکەن و خۆیان ناخەنە گێژاوی زایۆنیستەکانەوە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی دژ بە ئێران./.