بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کسینیا لوگینعڤا توێژی ڕووسی لە نووسینێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئیزۆیستا بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی ئاشتی لە نێوان تاران و ڕیاز بەردەوام بەرەوپێشچوونی هەیە.
لەو نووسینەدا هاتووە: تاران بانگهێشتی سعوودیەی کردووە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا هاوپەیمانییەکی ئەمنی و دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەیە.
نووسەر ڕایگەیاندووە کە ئێران پێشنیاری دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی کردووە تا ببێتە جێگرەوەی ئەمریکییەکان.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە قۆناغێکدا ڕوبەڕوبونەوەیەک بە سەر ئێران و سعوودیەدا سەپێندرابوو، ڕایگەیاند کە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە بەرەوپێشچوونی باشی هەیە و ئەنجامی باشی مسۆگەر کردووە.
نووسەر ڕایگەیاندووە کە ئێران و سعوودیە بەوە گەیشتوون کە بەرژەوەندی هاوبەشیان پێکەوە هەیە و بەم هۆیەوە سەرەتا باس کرا کە پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز دەستیپێکردووەتەوە و پاشان هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئەگەری پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی لە نێوانیاندا هەیە.
ناوبراو ئەوەی باسکردووە کە ئەمە گۆڕانکارییەکی ئاسایی نییە و شارەزایان و چاودێرانی سیاسی چاوەڕوان دەکەن کە ئەم هاوپەیمانییە لە کورت ماوەدا مسۆگەر ببێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەو نووسینەدا هاتووە کە هاوپەیمانی وەها لە بەرژەوەندی ڕووسیایە، لە بەر ئەوەی کە ڕۆڵی لایەنەکانی دەرەوەی ناوچەکە بە تایبەت ئەمریکا و بەریتانیا بەرەو کاڵبوونەوە دەبات./.