بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی سعوودیە، وتی: سعوودیە وڵاتێکی سەربەخۆیە و دەتوانێت لە سەر ئابوریی خۆی بڕیار بدات و پێویستی بە هۆشداری و ئامۆژگاری کەس نییە.
ناوبراو وتی: سعوودیە کاراکتەرێکی زۆر گرنگی بازاڕی نێودەوڵەتی وزەیە و ئاساییە کە دەتوانێت بڕیاری سەربەخۆی هەبێت کە پەیوەندی بە ئابورییەکەیەوە هەیە و هیچ کەسێک تەنانەت ئەمریکا مافی دەستێوەردانی لەو بڕیارانەدا نییە./.