بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەیاز جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی گردەکانی کەفەرشوبا دەکات.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگری بۆ هەر ئەگەرێکی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیە ئامادەیی هەیە و هیچ کات موڵەتی ئەوە بە دوژمنی زایۆنیستی نادات کە درێژە بە دەسدرێژییەکانی بدات.
فەیاز وتی کە دوژمنی زایۆنیستی باش دەزانێت پێداگریی لە سەر تێپەڕکردنی هێڵە سنورییەکان تێچوویەکی زۆری بۆی بە دواوە دەبێت.
وتیشی کە خۆڕاگری هیچ کات لە بەرامبەر دەسدرێژی بۆ خاکی لوبنان و سەروەری ئەم وڵاتە دەستەوەستان نابێت./.