بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئالی ئێسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – عێراق وتی: بەشێک لە پارە ئازادکراوەکانی ئێران بۆ پێداویستییەکانی حاجییەکان و هەروەها بەشێکی دیکەی بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکان تەرخان کراوە.
ناوبراو وتی کە پارە ئازادکراوەکە نزیکەی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – عێراق وتی کە ئازادکردنی ئەم پارەیە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر بازاڕەکان دەبێت، لە بەر ئەوەی کە پێویستی بانکی ناوەندی چارەسەر کراوە و هەروەها کاڵا سەرەکییەکانیش دابین کراون، لە ڕاستیدا ئەم هەنگاوە دەتوانێت بگاتە سەقامگیری بازاڕی دراوەکان و هەروەها کاڵا سەرەکییەکان./.