بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیروز نادری زانای ئێرانی و لە بەڕێوەبەرانی پێشووی ڕێکخراوی ناسای ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو وێنەیەکی خۆیی لە نەخۆشخانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە زانایانی بەناوبانگی ڕێکخراوی ناسا بووە کە کۆچی دوایی کردووە.
فیروز نادری لەدایکبووی شاری شیراز لە ئێران و تەمەنی 77 ساڵ بووە و زیاتر لە 30 ساڵ لە ڕێکخراوی ناسا چالاکی کردووە.
ناوبراو زستانی 2016 لە ناسا خانەنشین کرا./.