بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی لە شیکارییەکدا پلانی ناوەکی ئێرانی بە گەورەترین شکستی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەو ڕژێمە ناو بردووە.
ڕۆژنامەی هائارێتس لەو شیکارییەدا ڕایگەیاندووە کە ” بۆ سەرۆک وەزیرانێک کە بەردەوام شانازی بە خۆیەوە لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی دەکات و باس لە سەرکەوتنەکانی دەکات، کارنامەکەی نەک تەنیا قسەیەکی بۆ باسکردن نییە بەڵکوو شکستێکی گەورەی لە سێ بواری سەرەکیدا هەیە “.
یەکەم، لە پرسی فەڵەستین، بە پێی ڕاگەیاندنی هائارێتس، لەم پرسەدا نتانیاهۆ بە ئەنقەست و بە دوور لە لێکدانەوە ئیسرائیلی بەرەو کێشەیەکی قووڵ بردووە “.
هائارێتس سەبارەت بە پرسی دووەم، کە پەیوەندی بە پلانی ناوەکی ئێرانەوە هەیە، ڕایگەیاندووە ” دووەم، سیاسەتی ئەو سەبارەت بە پلانی ناوەکی ئێران بە تەواوی کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبووە، بە واتای ئەوەی کە پێشکەوتنی ئێرانی خێرا کردووە و تواناکانی ئەم وڵاتەی لە ڕووی پاشەکەوتکردنی مادەی ناوەکی پێویست بۆ گەیشتن بە چەکی ناوەکی بە شێوازێکی بەرچاو زیاد کردووە “.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئەندامێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، بەردەوام ئامانجی سەربازیی پلانی ناوەکی خۆیی ڕەتکردووەتەوە و جەختی لە سەر ئاشتیخوازانەبوونی ئەم پلانە کردووەتەوە.
هائارێتس گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە سێهەم شکستی نتانیاهۆ ناو بردووە و ڕایگەیاندووە ” نتانیاهۆ، گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە و قەیرانێکی گەورەی هێناوەتە پێشەوە، بە شێوازێک کە ئەم پەیوەندییە لە شێوازی نیشتمانی ئەمریکا بووەتە بابەتێکی حیزبی ئاشکرا “.
لەو شیکارییەدا هاتووە کە ” گرنگتر لە هەمووی ئەوە کە ئەم سێ پرسە تەنیا پیشاندەری بڕیارە سیاسییە هەڵەکاندا نییە بەڵکوو ئەنجامی نەبوونی ستراتیژییەکی گشتییە “.
ڕۆژنامەکە لە درێژەدا شکستی نتانیاهۆی لە بەرامبەر ئێران وەک ” مەترسیدارترین شکستی دوورمەودا ” ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ” گەورەترین شکستی ئەو سیاسەتەکەیە لە بەرامبەر ئێران “.
بە پێی ئەو شیکارییە، نتانیاهۆ پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە ساڵی 2015 بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەرفەتی ڕێکەوتنێکی باشتر هەبووە بەڵام هیچ کات توانای ئەو ڕێکەوتنەی نەبووە، ئەو بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە کە ڕێکەوتنی ئێستا دەکرێت چاکسازی تێدا بکرێت بەڵام بە بێ ئەوە چۆنیەتییەکەی بخاتەڕوو./.