بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی عبری زمانی ISRAELDEFENSE کە لە بواری بەرگری، سەربازی و ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی چالاکی دەکات، لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا هێزی سەربازی ئەو ڕژێمە و کاروباری سەربازی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ دەکات.
پاش ڕوونوێنی لە مووشەکی دەنگبڕی فەتاح و خستنەڕووی وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی، زایۆنیستەکان کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا هەبووە. ماڵپەڕی زایۆنیستی ISRAELDEFENSE لە ڕاپۆرتێکدا شرۆڤەی ئەم بابەتەی کردووە. لە گرنگترین و بەرچاوترین خاڵەکانی ئەم ڕاپۆرتە، لاوازی، ترس و نەبوونی توانای سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:
لە ئیسرائیل وەزارەتی بەرگری بە تایبەت دەستەی بەرگری ئاسمانی سەبارەت بە بواری مووشەکی بە شێوازی فەرمی لێدوان نادات، لە زۆربەی کاتەکاندا چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای ئەم دەستەیە بە چەندین وشەی وەک ” هەموو شتێک باش دەبێت ” و ” متمانەتان بە ئێمە بێت ” دەبینین، هیچ قسەیەک لە سەر توانا مووشەکییەکانی ئێران یان ئەو سیستەمانەی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل کە بڕیارە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران ئێمە بپارێزن، بوونی نییە.
تەنانەت ئەگەر ئەوەش باس بکەین کە لە ڕووی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە لە دۆخێکی باشتریداین، کە ئەڵبەت ئەمەش گەشبینییەکی تەواو و بێهۆیە، پرسیاری ئەوە دێتە پێشەوە کە مۆساد لە بواری پووچەڵکردنەوەی پێشوەختەی پیشەسازی مووشەکی چی کردووە؟ مۆساد ڕایگەیاندووە کە لە ئێران ” چاو و گوێی زۆری هەیە “، سەرەڕای ئەمەش پێدەچێت مۆساد لانیکەم لە بواری مووشەکیدا لە بەرامبەر ئێران شکستی هێناوە.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە کە ئێرا ملیاران دۆلار و چەندین دەیە هەوڵی لە پێناو پەرەپێدانی پیشەسازی مووشەکی بەکار هێناوە، مووشەکەکان بەشێکی پێویستی پرۆژەیەکی گەورەتری سەربازین.
مووشەکە دەنگبڕەکان زۆر کاریگەرن و بوونەتە کێشەیەک بۆ سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ئێستا لە ئیسرائیل.
مۆساد تا بە ئەمڕۆ هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە مووشەکە دەنگبڕەکەی ئێران بڵاو نەکردووەتەوە. ئایا بەڵگەیەک هەیە؟ بەڵێ بوونی هەیە بەڵام بە هۆکارێک بڵاوی ناکاتەوە، چی لە ئیسرائیل لە خەڵک دەشارنەوە؟
پێدەچێت لاوازی و ترسی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر توانای سەربازیی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕژێمە بە پڕوپاگەندەی بێ بنەمای وەها، هەوڵی پیشاندانی ئێران وەک مەترسییەک لە ناوچەکە دەدات./.