بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کەسانەی پانکە بەکار دێنن، بۆ ماوەیەک تووشی ئازاری ماسولکە و هەڵامەت دەبن، هەواکەی هۆکارە بۆ وشکبوونی دەم، لوت، ئاوکردنی لوت، سەر ئێشە، ئازاری قوڕگ و تەنانەت پڕخەکردن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پانکە هیچ کەسێک تووشی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون ناکات، تەنیا نیشانەکان خەراپتر دەکات لەو کەسانەی کە خۆیان نەخۆشن.
لە گەڵ ئەوەشدا پانکە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی تەپ و تۆز، ئەگەر کەسێک هەستیاریی بە تۆز هەبێت، تووشی ئاوکردنی چاو و لوت و خورانی قوڕگ و پژمە دەبێت.
هەوای پانکە پێست و چاو وشک دەکاتەوە، ئەو کەسانەی بەکاری دێنن، گرنگە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست و قەترەش بۆ چاویان بەکار بێنن.
بۆ ئەوەی بە هۆی پانکەوە تووشی ئازاری ماسولکەکان نەبیت، باشترە ڕێگا نەدەیت ڕاستەوخۆ هەوای پانکەکە لە تۆ بدات، بە تایبەت لە کاتی خەوتن./.