بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان داوای لە هاووڵاتیانی کردووە کە سەردانی ئێران نەکەن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەمە هەمان سیاسەتێکە کە سەرۆکی ڕژێمی تەزویر و منداڵکوژ و داگیرکاری زایۆنیستی لە سەردانەکەی بۆ باکۆ هەوڵی بۆ داوە. ئەوەی کە پێویستە خەڵکی ئازەربایجان لێی بترسن، ڕژێمی زایۆنیستییە نەک ئێرانی شارستانی و ئیسلامی.
کەنعانی ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی ئێمە بەردەوام باوەشی کراوەیە بۆ برایان و خوشکانی ئازەربایجان. بەردەوامی سیاسەتی دراوسێبوون لە چوارچێوەی ڕێزی بەرامبەر ئەولەویاتی کاری ئێمەیە.
کۆماری ئازەربایجان بە هاووڵاتیانی ڕاگەیاندووە کە سەردانی ئێران نەکەن و لە ئەگەری پێویستی ئەو سەردانەش ڕێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر./.