بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیان عەبدولغەنی وتی کە عێراق بە پێی ڕێکەوتنی پاریس پابەندی ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵی 2030 ڕێژەی سووتانی غازی کێڵگە نەوتییەکان کەم بکاتەوە و وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ تا لەو غازەش باشترین کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕێژەیەکی زۆر لە غازی ئێران هاوردە دەکەین و ناتوانین درێژە بەم هاوردەیە بدەین لە کاتێکدا غازەکەی خۆمان بە بێ هیچ کەڵک وەرگرتێک دەسووتێت.
حەیان عەبدولغەنی وتی: لە ئەگەری بەکارهێنانی غازی کێڵگە ناوخۆییەکان، پێویست بە هاوردەی غازی ئێران ناکات.
وەزیری نەوتی عێراق وتی کە لە ماوەی 5 تا 7 ساڵی داهاتوو لە ڕووی دابینکردنی غازەوە پێویستمان بە هیچ وڵاتێک نابێت و ڕەنگە غازی زیادەشمان بۆ هەناردە هەبێت./.