بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کشتووکاڵی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە بۆ هەناردەی بەروبومی کشتووکاڵی بەرەو ئەو وڵاتانە ڕۆیشتووە کە پابەندی سزا و گەمارۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا نین و لە ڕاستیدا لە سەدا 87 ی هەناردەی کشتووکاڵیی ڕووسیا بۆ ئەم وڵاتانە بووە.
دیمێتری پاترۆشۆف ڕایگەیاندووە کە هەناردەی بەروبومی کشتووکاڵیی ڕووسیا بۆ وڵاتانی چین، تورکیا، میسر، بەنگلادیش، جەزایر و پاکستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
ڕووسیا لە ساڵی 2022 بە هەناردەی 41 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بەروبومی کشتووکاڵی یەکێک لە وڵاتانی پێشەنگی کشتووکاڵی بووە.
وەزیری کشتووکاڵی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە یەک لە سەر پێنجی هەناردەی گەنمی جیهان سەرەڕای سزا و گەمارۆکان لە دەستی ئەم وڵاتەدایە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 50 تا 55 ملیۆن تەن گەنم و دانەوێڵەکانی دیکە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات./.