بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی نوێی تورکیا شەوی یەک شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختیان لە سەر خێراترکردنی ڕەوتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە کردەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی هاکان فیدانی کرد وەک وەزیری دەرەوەی نوێی تورکیا و هاوکارییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرەی لە ناوچەکە بە پێویست و گرنگ ناو برد.
وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاندووە کە لە دەرفەتێکی گونجاودا سەردانی ئێران دەکات./.